سەرکوەزیران مەسرور بارزانی - فردریک مێرتز، ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی فریدریك مێرتز دەكات.
بڵاوكراوەی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە دەڵێت: فردریک مێرتز، پیرۆزباییت لێدەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنت وەک ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا. من دڵنیام کە سەرکردایەتییەکەت دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی ڕەهای دەنگ 'فریدریک مێرتز'ی وەک ڕاوێژکاری وڵات هەڵبژارد.
زانیاریی زیاتر: لە گەڕی دووەمی دەنگداندا مێرتز توانی 325 دەنگی پشتگیری لە کۆی 630 ئەندامی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، هاوکات 289 دەنگ لە دژی بوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە گەڕی یەکەمی دەنگدانی پەرلەماندا مێرتز تەنیا 310 دەنگی بەدەستهێنا.
باكگراوند: مێرتز 11ـی نۆڤەمبەری 1955 لەدایک بووە، سەرۆکی یەکێتیی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیایە، ڕێبەرایەتیی هاوپەیمانیی نێوان کریستیان دیموکرات و سۆسیال دیموکرات دەکات، لە هەڵبژاردنەکاندا جەختی لەسەر بابەتەکانی ئابووری، دەرەوە، ئاسایش و خێزان بوو، ئەو خۆی ناساندووە بەوەی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پارێزگار و لە ڕووی ئابوورییەوە لیبراڵە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
25 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا قەیرانەکان کۆتاییان دێت