ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و لەمیانەدا تاووتوێی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دەكات و نرخی فەرمیی دیار دەكات.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوام لە فراوانبوونە، تاوەکو ئێستا 600 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون، بڕیارە تاوەکو ساڵێک و حەوت مانگی دیکە بگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە گفتوگۆ لەسەر سێ بڕگە دەكات و یەكێك لە بڕگەكان بریتی دەبێت لە گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری، ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئاڤا میدیا لە سكووپێكدا ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەم چوارشەممەیە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیار دەكرێت، نرخیش لەسەر بنەمای کیلۆوات دەبێت و ئەو نرخەی ئێستا هەیە ئەزموونییە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا زانیویەتی كە وا بڕیارە لە كۆبوونەوەكە باس لە كەمكردنەوەی تێچووی بەكارهێنان و ڕێگری لە بەهەدەردان و هاوسەنگی لە دابەشكردنی كارەبا بكرێت و وەزیری كارەبا ڕاپۆرتێك لەمبارەیەوە بخاتە ڕوو و دواتر گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤایان وت، دانانی نرخی کیلۆوات بە هەڕەمەکی دانەنراوە، هەڵسەنگاندن کراوە و بەجۆرێک دانراوە لەگەڵ گوزەران و ژیانی خەڵک بگونجێت، لەوەی ئێستاش هەیە هەرزانتر دەبێت. بەپێی ئاستەکان هاوبەشان تا کەمتر کارەبا بەکاربهێننن مانگانە کەمتر پارە دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشەکەی ئەمریکای پشتڕاستکردەوە و هەڕەشە دەکات: دەتانکەینە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت