
دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەی لەلایەن ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
ئاڤا نیوز
لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەدان تۆمەتباری بازرگانیکردن و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەیانەوێت سوود لە پێگەی جوگرافی هەرێمی کوردستان ببینن، وەک ناوچەی تێپەڕین (ترانزێت)ـی ماددەی هۆشبەر بەکاریبهێنن، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕێگرییان لەو هەوڵانە کردووە و ساڵانە سەدان کەسیان لێ دەستگیر دەکات.
لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەرکان بیبانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە ئاڤا میدیای وت، ئەمساڵ لە ڕێککەوتی 1-1 تاوەکو 31-3-2025 لەماوەی سێ مانگدا 458 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 217 کەسیان بەکارهێنەر بوون و 241 کەسی دیکەیان بازرگان بوون.
ژمارەکان وا دەڵین: ئاماری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەریدەخات لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتباران ئەم ماددانەش دەستیان بەسەردا گیراوە:
٠ 148 کیلۆ و 470 گرام ماددەی هۆشبەر بە هەموو جۆرەکانی وەک کریستاڵ، تلیاک، کۆکاین، ماریجوانا، هیررۆین و حەشیش.
٠ 70 کیلۆ گرام حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەردا گیراوە.
٠ 8319 شیت حەبی هۆشبەر، بەشێکیان بۆ بواری تەندروستی بەکاردێن، بەشێکی دیکەیان بە مەبەستی بەکارهێنان وەک ماددەی هۆشبەر بەکاردێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشیکردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات