فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی زەویی کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش لە سلێمانی دەکات
- کوردستان
- 8 ئایار
ئاڤا نیوز
هەزار و 250 کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش حەوت ساڵ لەمەوبەر یەکی پارچە زەوییەکیان پێبەخشرا، بەڵام نە دەتوانن خانووی لەسەر دروست بکەن، نە دەشتوانن مامەڵەی پێوە بکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2018 شێخ جەعفەر کە ئەوکات فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی حەفتای پێشمەرگە بوو، بڕیاریدا زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش بکات، بەڵام سەرباری ئەوەی ناتوانن سوود لە پارچە زەوییەکانیان وەرگرن، تەنانەت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان (وەزارەتی شەهیدان و شارەوانیی سلێمانی) هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان پێنادرێت.
لێدوانی تایبەت: محەممەد مەحموود باوکی شەهیدە دەڵێت: ئەوە شەش ساڵە دەستی دەستیمان پێ دەکەن، کەس وەڵاممان ناداتەوە، کاتێکیش دەمانەوێت مامەڵە بەو زەوییانەوە بکەین یەکسەر ئاسایش دێتە سەرمان و دەڵێن، واز لەو زەوییانە بێنن ئەوانە هێڵی سوورن بۆتان نییە دەستکارییان بکەن.
لەلایەکی دیکە: شنۆ کەمال کە 10 ساڵە هاوژینەکەی شەهید بووە، هێندە دەستی دەستی پێکراوە، بێزار بووە و وازی لە زەوییەکە هێناوە.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی لە پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەڕێوبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان کردووە، هەموویان پشتڕاستیان کردووەتەوە، هیچ فەرمانێکی دابەشکردنی زەوییان پێنەگەیشتووە و دەڵێن: ئاگادارین زەوییان پێدراوە، بەڵام بەفەرمی ئاگادار نەکراوینەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەوییەکان دەکەونە نزیک خەلیفاوا و کەنەسوورە، کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش، لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا لە شێخ جەعفەر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن خەمێکیان لێ بخواتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





