
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی زنجیرەیەک یاداشت و لێکتێگەیشتنی لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا واژۆ کرد، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 8-5-2025, محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕێککەوتننامەیەکی 11 خاڵییان لە بوارەکانی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر واژۆکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سوودانی کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا هێنا و گەڕایەوە بەغدا .
زانیاریی زیاتر: بەیاننامەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، سەردانەكەی سوودانی، پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا، بەهێز دەكات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
77 کەس بەهۆی ئاگرەکەی تورکیا بریندار بوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری وزەی سووریا بۆ پرسی نەوت و ئاو دێتە عێراق