حەوت ماددەی خۆراك وەك سەبەتەی سێیەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت

شەیری بکە لە:
حەوت ماددەی خۆراك وەك سەبەتەی سێیەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت

دیمەنی دووکانی بریکاڕێکی خۆراک. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمجارە دوو ماددەی خۆراكی زیادكراونەتەوە و ئەم مانگە حەوت ماددەی خۆراك دابەش دەكرێت.

وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا تەنها دوو سەبەتەی بەشەخۆراکی مانگانەی ساڵی نوێ دابەشکراوە بەبێ زەیت و نۆك، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی زەیت لەسەرجەم عێراق دابەشنەکرا و دواکەوت، ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە و ڕێژەیەکی زۆر زەیت گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، لە ڕاگەیێنراوێكدا داوای لە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە سەنتەری هەولێر و دەوروبەری كردووە، سبەی دووشەممە 2025-05-12 سەردانیان بكەن بۆ پێشكەشكرنی پارەی لیستی بریكاری، بەمەبەستی ڕادەستكردنی سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەوت ماددەی خۆراك وەك سەبەتەی سێیەم دابەش دەكرێن بەمشێوەیە:

٠ زەیت: بۆ هەر کەسێک یەك لیتر (920 گم)

٠ شەكر: بۆ هەر کەسێک یەك كیلۆگرام

٠ برنج: بۆ هەر کەسێک 3 كیلۆگرام

٠ نیسك: 500 گرام بۆ هەر کەسێک

٠ نۆك: 250 گرام بۆ هەر کەسێک

٠ ئارینۆك: 250 گرام بۆ هەر کەسێک

٠ دۆشاوی تەماتە: یەك قووتی بچووك (400 گرام) بۆ هەر کەسێک

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ