
دیمەنی دەنگدەرێکی عێراقی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئامادەكارییەكان لە نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە، لەسەر داوای هاووڵاتیانی پارێزگاکە ، ژمارەی بنكەكانی دەنگدان زیادكراون و 103 بنكەی نوێی دەنگدان كراونەتەوە. بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتیش لە مووسڵ ئاشكرای دەكات، حیزبەکەی لەو سنوورە، دەستی بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن كردووە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە، ئۆفیسی نەینەوای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش دەڵێت، لەپێناو كارئاسانی و هاوكاریی دەنگدەران، 103 بنكەی نوێی دەنگدان دەكرێتەوە. هاوكات کێشەی پەنجەمۆری دەنگدەران؛ ئەوانەی پەنجەمۆریان نەدەخوێندرایەوە، چارە کراوە ئەویش لە رێگەی دانانی کامێرا لەگەڵ ئامێرەکان و ئەوەی پەنجەمۆریشی نەخوێندرێتەوە دەتوانن دەنگی خۆیان لە رێگەی کامێراوە بدەن.
لێدوانی فەرمی: سەیدۆ چەتۆ، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە مووسڵ بە ڕۆژنامەی فەرمیی حیزبەكەی ڕاگەیاندووە، ئێمە وەك پارتی بەردەوام خەڵک ھان دەدەین بۆ ئەوەی بچن خۆیان تۆمار بکەن، بەو پێیەی دەنگدان مافی خەڵکە و پێویستە رێگە نەدەن مافیان بفەوتێت، بۆیە بەردەوام کاری لەسەر دەکەین و تاوەکو ئێستاش ڕێژەیەکی زۆر خەڵک خۆی تۆمار کردووە و ئەم ھەڵبژاردنەش بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردوو، باشترە بەھۆی ئەوەی خەڵک ساڵ بەساڵ زیاتر ھۆشیارتر دەبن.
زانیاریی زیاتر: ئاوارەکانی شنگالیش وەکو ھەڵبژاردنی ڕابردوو دەتوانن لە کەمپەکان و لە شێونی خۆیان دەنگ بدەن و ناچن بۆ شنگال بۆ دەنگدان، ئەمەش لە پێناو ئاسانکاریکردنە بۆ ئاوارەکان بۆ ئەوەی لە مافی دەنگدان بێبەش نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






