
دیمەنی بەغدا لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان و پەسەندکردنی کارنامەی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی و لووتکەی گەشەپێدان، ئەمڕۆ وەزیرانی دارایی و بازرگانی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە کارەکانی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەستپێدەکات، بۆ لووتکەکەش پادشا و سەرۆکی هەر 22 دەوڵەتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون، لە هەمان کات و ڕۆژیشدا لووتکەی گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەڵایەتی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی خشتەی ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی عەرەبی، ئەمڕۆ سێشەممە وەزیرانی دارایی و بازرگانی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێکەوەگرێدانی ئابووری، ناوچەی ئازادی بازرگانی، پڕۆژەی کارەبا، گواستنەوە، ئاسایشی ئاو و خۆراک، زیرەکی دەستکرد و چەند پڕۆژەیەکی دیکە تاوتوێ دەکرێن و ڕاسپاردە لەبارەیانەوە دەخرێنەبەردەم سەرکردەکانی عەرەب.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: چاوەڕێ دەکرێت کۆی پرسەکانی پەیوەست بە گەشەپێدان و کۆمەڵایەتی، لە لووتکەی گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەڵایەتی بڕیاریان لەسەر بدرێت و بەناوی "ڕاگەیێنراوی بەغدا" بڵاوبکرێنەوە، دواتریش وڵاتانی عەرەبی ئەو بەرنامەیە لە سیاسەتی درێژخایەنی دەوڵەتەکانیاندا جێگەی دەکەنەوە و جێبەجێی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە