نێچیرڤان بارزانی: جینۆسایدی هەڵەبجە بەس بوو بۆ ئەوەی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بناسرێن
- کوردستان
- 2024-03-16

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
لە (36)ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەستکەوتەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانی گەلی کوردستانن و ئەرکی هەمووانە بیپارێزن، پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتییەکانی بەرامبەر قوربانیان جێبەجێ بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئەڵقەیەکە لە زنجیرەیەک تاوان و جینۆساید و ئەنفال و دەرهەق بە گەلی ستەملێکراوی ئاشتیخواز و ژیاندۆست و مرۆڤپەروەری کوردستان کراوە، تەنیا گوناهیشی ئەوە بووە لە وڵاتی خۆیدا داوای ماف و ژیان و ئازادی و شکۆمەندی کردووە، ئەگەر هیچ دادپەروەرییەک هەبوایە، تەنیا جینۆسایدی هەڵەبجە بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بناسرێن. پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم وا دەڵێت.
زانیاريی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ هەڵەبجە و هەڵەبجەیییەکان و تەواوی قوربانییانی جینۆساید و ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو لە هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە، لە هەموو بوارەکانیشدا باشترین خزمەت بکرێن. بۆ ئەمەش پێویستە حکومەتی عێراق هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان بۆ قوربانییان جێبەجێ بکات. دەسکەوتەکان و قەوارەی سیاسی و دەستووریی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەلی کوردستانن بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بۆیە ئێستاش ئەرکی هەمووانە بە یەکڕیزی و تەبایی بیانپارێزن.
باکگراوند: ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتیمانی سڤیل شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






