
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی گوتارێکدا لە كۆنگرەی یەكگرتنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتی قوتابیان و یەكێتی لاوانی کوردستان ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی عێراق گرت و گوتی، بەهیچ شێوەیەك پابەندی دەستوور و سێ بنەمای هاوبەشی، سازان، یەكسانی نەبوون. گوتیشی "تەنیا پابەندبوون بە دەستوور سێ بنەماكە دۆخی ئێستای عێراق چارەسەر دەكات".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێککەوتی 15ـی 5ـی 2025، کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی کوردستان لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە قسەی کرد.
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند: دوای ساڵی 2003 هەلێكی زێڕین لە عێراق هاتە پێش و هەمووانیش دەزانن كە كورد و خەڵكی كوردستان ڕۆڵێكی سەرەكییان بینی لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس، دوای ڕووخانی ڕژێمیش بە بڕیاری پەرلەمان بڕیار درا بگەڕێینەوە بۆ بەغدا و عێراقێكی تازە بونیاد بنێین.
سەرۆک بارزانی باسی لە سێ بنەما کرد کە دوای ساڵی 2003 عێراقی لەسەر بوندیاد نرایەوە و گوتی، "لەسەر سێ بنەمای بنچینەیی ڕێككەوتین كە عێراقی تازە بونیاد بنرێتەوە، ئەوانیش بریتی بوون لە: هاوبەشی، یەكسانی، سازان، دوای ئەوە هەنگاوی زۆر گرنگ نرا كە دەستوور بوو لە ساڵی 2005، بە هەموو نیازێكی پاك و هێز و توانایەكەوە هەوڵمان دا كە عێراقێكی فیدڕاڵی لەسەر ئەو سێ بنەمایە بونیاد بنرێتەوە.
لەبەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرۆک بارزانی گوتیشی، "ئیتر یان دەبێت لەسەر ئەو سێ بنەمایە، عێراق بەڕێوە چێت، ئێستاش و داهاتووش هاوكات بە پابەندبوون و ڕێنیشاندەریی دەستوور، دەتوانرێت دۆخی ئێستای عێراق جێبەجێ بكات.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "ئەگەر لایەنێك پێی وابێت كە زۆرینەیە و بیەوێت خۆی بسەپێنێت، ئەوا عێراق خێر لە خۆی نابینێت و ئەو بۆچوونە سەریش ناكەوێت، ئەگەر پێكەوە بین دەتوانین هەموومان یارمەتیدەر و پشتیوانی یەكتر بین، بەڵام نەبووە لە دونیا خەڵكێك بهێنیت و بەزۆر پێكەوەیان بنێیت، لە دەستووریش هاتووە كە عێراق لە نەتەوە و ئایین و مەزهەبی جیاواز پێكدێت، بەزۆر ناتوانیت وا بكەیت ئەمانە یەك بگرن، ئەمەش بە سیاسەتێكی ڕاست و ڕەوان جێبەجێ دەبێت بۆ ئەمەش دەستوور بنەمایە.
هەرچی پەیوەستە بە سەرژمێری و هەڵبژاردن، سەرۆک بارزانی دەشڵێت "عێراق نە بە دەستوور، نە بە سێ بنەمایەكە پابەند نەبوون. گوتیشی، "ئێستا ئەگەر هەموو لایەنەكان بیانەوێت عێراق سەقامگیر بێت و خەڵكەكەی بەختەوەر بێت دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئەو سێ بنەمایە ئەگەر نا با سەرژمێرییەك بكرێت و نەتەوە و ئایین و مەزهەبی تێدا بێت، مادام بەرەو ئەوە دەچن با سەرژمێرییەك بكرێت، ئەو كاتە كەس گلەیی ناكات، یان ئەگەر هەڵبژاردن دەكرێت با یەك بازنە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






