دەیان ژنی تورک لە زیندانەکانی بەغدان و داوا دەكەن بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەیان
- عێراق
- 2024-03-16

زیندانی ڕەسافە لە بەغدا- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دەیان ژنی تورک، لە زیندانی ڕەسافەی بەغدا بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش زیندانیکراون و داوا دەکەن بیگەڕێنرێنەوە بۆ تورکیا.
چیرۆکی سەرەکی: ماڵپەری میدڵ ئێست ئای بڵاویکردووەتەوە: بە تۆمەتی ئەندامیەتی داعش 200 ژنی تورک لە زیندانەکانی عێراقدان و 37 لەوانە لە زیندانی ڕەسافەی بەغدا لەڕێگەی گرتەی ڤیدیۆیی پەیامیان بڵاکردووەتەوە و داواکارییەکیان ئاراستەی تورکیا کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی پەیامەکان ئەو ژنانە پەشیمانی خۆیان بۆ چوونە ناو داعش دەربڕیوە و دەڵێن، لە تەمەنی زۆر بچووکدا بوون "هەڵەیان کردووە"، هەروەها ڕەتیدەکەنەوە کە هەرگیز بەشداری چالاکیی چەکدارییان کردبێت و داوایان کردووە تورکیا بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.
ئەمەش بزانە: دادوەرە عێراقییەکان سزای پێنج ساڵ زیندانییان بەسەر کچە کەم تەمەنەکاندا سەپاندووە، ئەوانی دیکەش سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ئەو ژنانە دەڵێن، دادگەییکردنەکانیان لە عێراقدا دادپەروەرانە نییە و دەیانەوێت لە تورکیا دادگەیی بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە عێراق ئێستا نزیکەی 120 هاووڵاتی تورک لە کەمپی هۆڵی ڕۆژئاوای کوردستاندان و پێشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو، کە دەبێت هەموو ئەوانەی لە ناو ئەو کەمپەدان بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






