کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی هەمواری یاسای مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەخشراون و بێبەرامبەریش بیمەی تەندروستییان بۆ دابینکراوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق سەرەڕای ئەوەی بە یاسا هەوڵی گەرەنتیکردنی هەندێک لە مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی داوە، بەڵام تائێستا لە کەرتەکانی وەک نیشتەجێبوون، وەبەرهێنان و ڕێگەوبان و شەقامەکان ڕەچاوی شوێنی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ناکرێت و لەم ڕوەوە ئەوان هەست بە نایەکسانی دەکەن.
لێدوانی تایبەت: حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی هەمواری یاسای مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان کە ئێستا بەرکارە، کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانێت ئۆتۆمبێل هاوردە بکات بەجۆرێک لەگەڵ ڕێژەی کەمئەندامییەکەی گونجاوبێت، لەو کاتەشدا ئۆتۆمبێلەکە لە باج دەبەخشرێت.
- ئەگەر کەسەکە توانای شۆفێریکردنی نەبێت دەتوانێت بەناوی کەسێکی دیکەوە هاوردەی بکات کە سەرپەرشتی دەکات، لەم حاڵەتەش ئۆتۆمبێلەکە لە باج دەبەخشرێت، بەڵام تا پێنج ساڵ ناکرێت بەناوی کەسێکی دیکەوە.
- تائێستا زیاتر لە 66 هەزار کەس لەو یاسایە سوودمەندبوون.
- هەر بەگوێرەی یاساکە نرخی گەشتی ئاسمانی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ساڵێکدا دووجار 50% داشکاندنی بۆ دەکرێت، لە خوێندنی باڵا و دامەزراندنیشدا بەڕێژە کورسییان بۆ دیاریکراوە.
- هەر بەگوێرەی یاساکە بیمەی تەندروستییان بێبەرامبەر بۆ دابینکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






