
دیمەنی سەنتەری شاری دیمەشق
ئاڤا نیوز
دانوستان لەنێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر لەسەر هەمواركردنەوەی بڕگەكانی جاڕنامەی دەستووریی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە، بە ئامانجی گەیشتن بە فۆرمێکی ڕێککەوتن کە نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی کورد لە سووریا مسۆگەر بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، نوێنەرانی حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گفتوگۆیەکی سیاسی ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمێک بۆ هەموارکردنەوەی بڕگەکانی دوایین جاڕنامەی دەستووری سووریا.
هۆکارە زانراوەکان: دانانی هەندێک بەند لە جاڕنامەی دەستوور لە دەرەوەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی ڕاگوەزەری سووریا کە لە 10ـی ئازاری ئەمساڵ کرا، ناڕەزایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لێکەوتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ڕوانگەی سووری کەوتوون، دانوستانە بەردەوامەکان ئامانجیان گەیشتنە بە فۆرمێکی ڕێککەوتن کە نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی دانیشتوانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مسۆگەر بکات.
چارەسەرەکان: لیژنەیەکی بەدواداچوونی هاوبەش لە نێوان هەردوولا پێکهێنراوە بۆ پێداچوونەوە بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە و مسۆگەرکردنی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنەکان کە خزمەت بە سەقامگیری لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن، دوور لە پەراوێزخستن یان هەڵکشانی سەربازی.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەم لێكنزیكبوونەوەیەی ئیدارەی خۆسەر و حكومەتی سووریا هاوكاتە لەگەڵ ڕووداوەكانی ناوچەكە و هەڵوێستی نوێی ئەمریكا بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق و هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






