لە مانگی نیساندا گەشتی نێوان فڕۆكەخانەی هەولێر و دیاربەكر دەستپێدەكاتەوە
- کوردستان
- 2024-03-16

وێنە- محەممەد شوانی-ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ژووری بازرگانیی دیاربەكر ڕایگەیاند، لە مانگی نیسان دا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر- دیاربەكر بە ڕوووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە.
وێنە گەورەكە: ژووری بازرگانیی دیاربەكر داوایان لە حكومەتی توركیا كردووە، لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا هێڵەكە بكرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: محمەد كایە، سەرۆكی ژووری بازرگانیی دیاربەكر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لە مانگی نیساندا گەشتەكانی نێوان هەولێر- دیاربەكر دەستپێدەكاتەوە، هۆكاری دواكەوتنی بۆ دوای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی گەشتی هاوینەی هێڵە فڕۆكەوانییەكانی توركیا.
پێدراوە ڕاستەكان: لە هەفتەیەكدا "سێ ڕۆژ بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆكەخانەی دیاربەكر" و بە پێچەوانەشەوە رێكخراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستەمی گەشتەكانی وەرزی زستانە و هاوینەی هێڵەكانی فڕۆكەوانی لە توركیا پەیڕەو دەكرێت. بە گوێرەی ئەو سیستەمە ژمارەی گەشتەكانی وەرزی زستان بۆ ماوەی شەش مانگ ڕێكدەخرێن. لە بەر ئەوە تا مانگی نیسان ناتوانرێت سیستەمی هاوینە بەكاربخەن، بۆیە ناتوانن بەر لەو وادەیە گەشتەكان دەست پێبكەنەوە.
باكگراوند: لە ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆكەخانەی دیاربەكر ڕاگیران.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






