
ئایدن مەعروف- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی، ڕایگەیاند، بەرەی تورکمانی بۆ ئەمساڵ وەک پارتێکی سەربەخۆ بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی عێراق، لیستی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە، بەرەی تورکمانی بڕیاریدا وەک حزبێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.
لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بۆ ئەمساڵ بەرەی تورکمانی عێراق لە هەولێر و سلێمانی، تایبەت لە هەولێر وەک پارتێکی سەربەخۆی تورکمان لە هەڵبژاردنەکان بەشداری دەکەین.
زانیاریی زیاتر: هیچ جۆرە هاوپەیمانیەتییەک لەگەڵ حزبەکانی دیکەی تورکمانی نابەستین، چونکە زۆر هەوڵمان داوە و نەگەیشتووین بە هیچ رێککەوتنێک، بۆیە سەربەخۆ دەچینە نێو رکابەری بەدەستهێنانی کورسی تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان و لە ماوەیەکی نزیکدا ناوی کاندیدەکان ئاشکرا دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەرواری 10-6-2024 پڕۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
باکگراوند: لە 21 ی شووباتی ئەمساڵ، دادگەی فیدراڵی عێراق 11 کورسی کۆتاکانی کریستیان، تورکمان و ئەرمەنی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و ژمارەی کورسییەکانی بۆ 100 کورسی کەمکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






