پرۆژەی ڕووناکی بژمێرێکی ئەلیکترۆنی بەردەست دەخات بۆ زانینی بڕی کارەبای بەکارهاتوو
- کوردستان
- 17 ئایار

بژمێرەکەی پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
لە پڕۆژەی ڕووناکی لەمەوبەدوا هەموو کەسێک بە ئاسانی و بێ زەحمەتی، دەتوانێت لەڕێگای بژمێرێکی ئەلیکترۆنییەوە لەهەر کاتێک بیەوێت بزانێت ئەو کارەبایەی بەکاری هێناوە، بڕی چەند پارەی بۆ دێتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی رووناکی، لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە خۆی ئاسانکاری تەواو پێشکەش بە هاوبەشانی کارەبا دەکات لەڕێگەی بژمێرێکەوە بۆ زانینی بڕی بەکارهێنان و بڕی پارەی خەرجکراو.
شێوازی جێبەجێکردن:
٠ لەسەر مۆبایل لە گوگڵ یان لە شوێنی گەڕان بەدوای ماڵپەڕ، دوای گەڕان بەدوای وشەی RUNAKI، لاپەڕەی بژمێرەکە دەبێتەوە.
٠ چوارگۆشەیەک دەبێتەوە دوو خانەی تێدایە، یەکێکیان بۆ جۆری هاوبەشە، واتا هاوبەشی کارەبای ماڵان یان پیشەسازی گەورە و بچووک یان کشتوکاڵ و حکومی!
٠ هاوبەش هەر کامێک لەوانە بێت هەڵیدەبژێرێت. دواتر بڕی کیلۆواتی بەکارهاتوو دەنووسرێت.
٠ پاشان کلیک لەسەر ئاماژەی (پسوولەکەت بخەمڵێنە) دەکرێت و یەکسەر بڕی ئەو پارەیە دیاری دەکات کە بەکارهاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی بەسەر پێنج ئاستی بەکارهێنان دابەش دەبێت، ئەمە بە جۆرێکە چەند کەمتر کارەبات بەکارهێنابێت، هێندە پارەی کەمتر دەدەیت.
لەلایەکی دیکەوە: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤایان وت؛ بەم زووانە بژمێرێکی دیکەش بەردەست دەخەن، بژمێرەکە هەموو ئامێرە کارەباییەکانی تێدایە، لەگەڵ ئەوەی پێویستی بە چەند کیلۆواتە، هاوبەش لە بژمێرەکە ئامێرەکان و کاتژمێرەکانی بەکارهێنان هەڵدەبژێریت، بۆ ئەوەی بزانێت مانگانە چەند کارەبا بەکار دەهێنێت و جەند پارە لەسەر دەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






