فایلی خەڵک؛ کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت: تەنیا ڤیزایەکی ئەڵمانیام پێویستە؛ پێمی نادەن
- هەواڵ
- 18 ئایار
ئاڤا نیوز
کەسێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە چاوەکانی بە ئاستی نیو مەتر زیاتر نابینێت و چارەسەرەکەشی تەنیا لە ئەڵمانیایە، گەنجەکە هەموو ڕێککارەکانی وەرگرتنی ڤیزای تێپەڕاندووە، بەڵام پێی نادەن.
چیرۆکی سەرەکی: میران ڕەحمان کە دانیشتووی چەمچەماڵە، وەک خۆی ئاماژەی پێ دەکات کە چاوەکانی تەنیا هەتا نیو مەتر دەبینێت، چارەسەرەکەشی لە ئەڵمانیایە، بەڵام ڤیزەی پێ نادەن.
لێدوانی فەرمی: میران ڕەحمان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "من پێویستیم بە هاوکاری دارایی نیە و لەسەر ئەرکی خۆم دەچم بۆ ئەڵمانیا، تەنیا پێویستم بە ڤیزایەکی ئەڵمانیایە، بۆئەوەی بچم بۆ ئەڵمانیا و چارەسەری نەخۆشییەکەم بکەم".
- "نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانی سێ جار داوەتنامەی بۆ ناردووم بۆ چارەسەر، پارەشمان وەکو بارمتە داناوە، هەموو ڕێکارێکمان کردووەم بەڵام سوودی نییە".
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر ئارام، پسپۆری نەخۆشییەکانی چاو لە سلێمانی، دەڵێت: میران دەماری چاوی لاوازە تەنیا نیومەتر دەبینێت، نەخۆشخانەی فیدۆرۆڤ لە بەرلین، جۆرە ئامێرێکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی چاو، پەیوەندیم بە نەخۆشخانەکە کردووە و پێشتریش باوکم چارەسەری لەو نەخۆشخانەیە وەگرتووە، پێیان گوتم چارەسەری ئەم نەخۆشە لەلای ئێمە هەیە، بەڵام دەبێت نەخۆشەکە بێت و پشکنینی بۆ بکەین.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نووسراوی پشتگیرییان بۆ کردووە، بەڵام ڤیزایان هەر پێنەداوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






