کاردانەوەی گرێبەستە 110 ملیار دۆلارییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە میدیا جیهانییەکان
- کوردستان
- 21 ئایار

ساتی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامە گەورەکەی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتنە 110 ملیار دۆلارییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن واژۆ کرا، لە میدیا جیهانییەکان دەنگدانەوەی گەورەی دروست کرد. ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕێککەوتنەکان بە "گەورە" ناودەبات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 19-5-2025، دوو گرێبەست لە بواری نەوت و وزە لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریكا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە میدیاکانی تورکیا، وڵاتانی عەرەبی و میدیا نێودەوڵەتییەکان بە گرنگییەوە باس لە دوو ڕێککەوتننامە گەورەکەی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکرێت.
کاردانەوەکان:
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی: هەرێمی کوردستان دوو ڕێککەوتننامەی گەورەی لەگەڵ ئەمریکا واژۆکردووە.
چەتینەر چەتین، ڕۆژنامەونووسی بەناوبانگی کەناڵی هەبەرتورک دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتننامەی گرنگی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کردووە.
ڕۆژنامەی دەیلی سەباح: ڕێککەوتنە گەورەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
شەفەق نیوز: هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی ملیاریی لەگەڵ ئەمریکا واژۆکردووە.
کەناڵی حەدەس: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتننامەی ملیاری لە بواری وزە لەگەڵ ئەمریکا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






