
تاکۆ ئیتۆ، وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا ژاپۆن لە قەیرانی برنج دایە، وەزیری کشتوکاڵی وڵاتەکە بەهۆی وەرگرتنی برنج وەک دیاری لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: تاکۆ ئیتۆ، وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن، لەلایەن لایەنگرانییەوە هەمیشە برنجی بە دیاری بۆ دەهات و ئەویش وەریدەگرت، تەنانەت لە لێدوانێکیدا ئاشكرای کردبووە، ''بەهۆی زۆری ئەو بڕە برنجەی بە دیاری بۆم دێت، برنج ناكڕم، تەنانەت ئەوەندە برنجم هەیە کە دەتوانم بفرۆشم'' دواجار بەهۆی ڕەخنەگرانییەوە ، وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن دەستی لەکارکێشایەوە.
لێدوانی فەرمی: تاکۆ ئیتۆ، وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن ڕایگەیاند، لەکاتی نەگونجاو لێدوانم سەبارەت بەم پرسە داوە، لە کاتێکدا کڕیاران بەهۆی گرانبوونی برنجەوە دەناڵێنن نەدەبوایە ئەم کارەم کردبا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکوەزیران کردووە و ئەویش قبوڵی کردووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە ژاپۆن خەڵکی وڵاتەکە بەهۆی بەرزی نرخی برنجەوە دەناڵێنن، بۆیە ئەم کارەی وەزیری کشتوکاڵ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەوە جێیگەی قبووڵکردن نەبووە، ڕاستەوخۆ شوێنگرەوەی بۆ پۆستی وەزیرەکە دیاریکرد.
زانیاریی زیاتر: برنج کە خۆراکی سەرەکی ژاپۆنە ئێستا بووەتە پرسێکی سیاسی سەرەکی، نرخەکان بەرزترین ئاستیان بۆ ئەمساڵ تۆمارکردووە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆنیش ڕێنمایی بە کابینەکەی داوە کە ڕێکاری باش بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






