
دیمەنی شاری سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی پاککردنەوەی وەرگری ئاوی هەردوو هێڵی یەک و دووی دووکان - سلێمانی، دابەشکردنی ئاو بۆ 80%ـی گەڕەکەکانی سلێمانی ڕادەگیرێت و بەڕێوەبەری ئاویش دەڵێت، ڕاگرتنەکە کاتییە.
چیرۆکی سەرەکی: هێلەکانی یەک و دووی دووکان - سلێمانی، سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی سلێمانین، بەهۆی کەڵەکەبوونی لم و پاشماوەی گەشتیاران لە ئاوی دووکاندا، سەرچاوە ئاوییەکە پیسبووە و بەهۆی پڕۆژەی پاککردنەوەکەشی بۆماوەی 24 کاتژمێر ڕاکێشانی ئاو لە هەردوو هێڵەکە ڕادەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، "ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی دووكان – سلێمانی ڕاگیراوە، ئەم ڕاگرتنەش ماوەی 24 کاتژمێر دەخایەنێت".
زانیاریی زیاتر: "هۆکاری گرتنەوەی ئاوەکە بۆ پاككردنەوەی وەرگری ئاوی هەردوو هێڵەکەیە کە بەهۆی کۆبوونەوەی لم و پاشماوەی گەشتیاران پیسبووە".
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






