لە چوار ساڵدا زیاتر لە سێ هەزار بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كراون
- کوردستان
- 22 ئایار
ئاڤا نیوز
لە ماوەی چوار ساڵدا لە هەرێمی کوردستان چەندین تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر هەڵوەشێنراونەتەوە، هاوکات زیاتر لە 3300 بازرگانی ئەو ماددەیە دەستگیرکراون.
وێنە گەورەكە: یەكێك لە كارە لەپێشینەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەت بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بریتی بووە لە كاركردن بۆ بنەبڕكردنی ماددەی هۆشبەرە، لەم چوارچێوەیەدا لە ماوەی چەند ساڵێكی كەمدا هەزاران تۆمەتبار كە نزیكەی نیوەیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوونە دەستگیر كراون.
لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەركان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: كابینەی نۆیەمی حكومەت بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری لەپێشینەی كارەكانی داناوە، لە ساڵی 2022ـەوە دەستمان بە هەڵمەتێكی زۆر چڕ و فراوانی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر كرد، هەروەها بە چڕی كارمان لەسەر ئەو ڕێڕەوانە كرد كە ماددەی هۆشبەریان لێ دەگواسترێتەوە.
نەقیب ئەرکان بیبانی دەشڵێت، "چەندین تۆڕی بازرگانیی نێودەوڵەتیمان لێك هەڵوەشاندووەتەوە و سەرجەم ئەندامەكانیانمان دەستگیر كردووە، چالاكییەكانی ئێمە جگە لە هەرێمی كوردستان و عێراق پەڕیونەتەوە دەرەوەی وڵاتیش، توانیومانە چەندین تۆمەتبار لە دەرەوەی وڵات دەستگیر بكەین و بیانهێنینەوە لە هەرێمی كوردستان دادگاییان بكەین.
لەبارەی ئاماری چوار ساڵی چالاکییەکانیان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەڵێت، "له ساڵى 2022 تا مانگى چوارى ئەمساڵ، تەنیا لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک شەش هەزار و 700 تۆمەتبار دەستگیر كراون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 306 تۆمەتباریان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






