
باڵەخانەی زانکۆی هارڤارد و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئیدارەی ترەمپ بەشێوەیەکی فەرمی مۆڵەتی زانکۆی هارڤاردی بۆ تۆمارکردنی قوتابیانی نێودەوڵەتیی هەڵوەشاندووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیدارەی ترەمپ، زانکۆی هارڤارد بە هاندانی ڕەفتاری دژە جوو تۆمەتبار دەکات، ئەمەش لەبەرئەوەی ڕێگەی داوە قوتابیانی زانکۆکە لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و کوشتنی خەڵکی مەدەنی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ناڕەزایی دەرببڕن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە زانکۆی هارڤارد چیدی بۆی نییە قوتابی نێودەوڵەتیی وەربگرێت و دەشبێت ئەو قوتابییە نێودەوڵەتییانەی کە ئێستا لەو زانکۆیە دەخوێنن یان بۆ زانکۆکانی دیکە بگوازرێنەوە یان لە ئەمریکا دەربکرێن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: زانکۆی هارڤارد لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەم بڕیارەی بە نایاسایی و بە هەنگاوێكی تۆڵەسەندنەوە ناوبردووە و ڕایگەیاندووە کە زیانی جددی بە زانکۆ و وڵات دەگەێنێت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر لایەنی زانستی و توێژینەوەی زانکۆکە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە شەش هەزار و 800 قوتابی نێودەوڵەتیی لە زانکۆی هارڤارد ناونووس کراون کە زیاتر لە یەک لە سەر چواری کۆی قوتابییانی زانکۆکە پێکدێنن. هارڤارد کۆنترین زانکۆی ئەمریکایە و لە سەر ئاستی جیهان لە زانکۆ یەکەمینەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە





