دیمەشق پێشوازی لە بڕیاری هەڵگرتنی سزاکان دەکات و بە "هەنگاوێکی ئەرێنی" ناوی دەبات
- هەواڵ
- 24 ئایار

خۆشی دەربڕینی هاووڵاتیانی سووریا لەسەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا پێشوازی لە بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دەکات و بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناوی دەبات بە ئاڕاستەیەکی دروست بۆ کەمکردنەوەی ئازارە مرۆیی و ئابوورییەکان لە وڵاتدا.
وێنە گەورەکە: هەینی 23ـی ئایاری 2025، وەزارەتی گەنجینە ئەمریکا یەکەم هەنگاوی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا جێبەجێ کرد و بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێک لە سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتەی هەڵگرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە سووریا دەستی درێژکردووە بۆ هەموو ئەوانەی ویستیان هاوکاری بکەن، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یاساکان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی.
- ئێمە بڕوامان وایە کە گفتوگۆ و دیپلۆماسی باشترین ڕێگەیە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ کە بەرژەوەندی گەلان بەدیدەهێنێت و ئاسایشی ناوچەکە بەهێز دەکات.
- هەروەها سووریا سوپاسی هەموو ئەو وڵات و دامەزراوە و گەلانە دەکات کە لەگەڵیان وەستاون لە سەرختییەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەپێی یاسای قەیسەر بۆ ماوەی 180 ڕۆژ سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت، بۆ ئەوەی سزاکان بۆ بوژانەوەی ئەو وڵاتە ڕێگر نەبن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






