
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ڕۆژێكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ دوو باڵەكەی بزووتنەوەی گۆڕان، لە شاری سلێمانی كۆنفڕانسی هاوبەش دەبەستن و یەكلا دەبێتەوە كە كامە باڵ دەبێتە خاوەنی حیزبەكە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 24-5-2025، كۆنفڕانسی نیشتمانیی هاوبەشی دوو ئاراستە و بەرە جیاوازەكەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت، تەنیا 1200 كەس بۆیان هەیە بەشداریی لە كۆنفرانسەكە بكەن و ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسەكە.
زانیاریی زیاتر: هەردوو باڵەكەی گۆڕان( باڵی كوردسات و باڵی زەرگەتە) پەیڕەو و پرۆگرامی خۆیان لە كۆنفرانسەكە دەخوێننەوە، دواتر هەردوو پەیڕەوەكە دەخرێتە دەنگدان و هەر كام لە باڵەكە دەنگی زیاتری بەدەست هێنا، لایەنی بەرامبەر هۆڵی كۆنفرانس جێدەهێڵێت، ناو و ناونیشان و سكرتێر دەبێتە موڵكی لایەنی براوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵی گردی زەرگەتە، مستەفا وەفایی و باڵی گەڕەكی كوردساتیش دانا ئەحمەد مەجیدی بۆ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەستنیشان كردووە، بەڵام باس لەوە دەكرێت كە مستەفا وەفایی ئەگەری زیاتری سەركەوتن و بەدەستهێنانی پۆستەكەی هەیە.
ئەمەش بزانە: کۆنفرانسە هاوبەشەکەی نێوان هەردوو باڵاکەی بزووتنەوەکە لەکاتێکدایە گۆڕان بەسەر هەردوو ئاراستەی گردی زەرگەتە و گەڕەكی كوردسات دابەش بووە، ئاراستەی گردەكە ڕۆژی 05-04-2025 کۆنفرانسی گشتیی كرد و کۆمیسیۆن بەشداری نەکرد و دانی پێدا نەنا، 21 ڕۆژ دواتر ئاراستەی باڵی کوردسات کۆنفرانسیان كرد و کۆمیسیۆنیش ئامادە بوو، بەڵام ڕێژەی پێویستی ئەندام ئامادە نەبوون، ئێستا هەوڵێك هەیە هەردوو ئاراستەكە پێکەوە کۆببنەوە و كێشەكانی نێوانیان لە یەک هۆڵدا چارەسەر بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






