
ڕووباری دیجلە
ئاڤا نیوز
بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغدا بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، شەممە 2025-5-24، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغدا لەژێر دروشمی "ئاو و تەکنەلۆژیا... هاوبەشایەتی بۆ گەشەپێدان" دەکات.
لە پەیامنێرەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند: لە سەرانسەری جیهانەوە بەغدا بانگهێشتنامەی بۆ ڕێکخراو و وڵاتانی جیهان، باڵیۆزخانەکان ناردووە تاوەکو بەشداری لەو کۆنفرانسەدا بکەن.
لە ئەفریقیا، ئاسیا، کەنداوی عەرەبی، ئەوروپا، ئەمریکا هەریەک بە شێوازی جیا هاتوون بەشداریان کردووە، زۆرینەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیانەی کە پەیوەستن بەو بوارە هاتوون بەشدارییان کردووە، لەوانە: UN - UNDP - IOM – FAO و چەندین ڕێکخراوی دیکە.
بڕیارە 22 پانێل لەبوارەکانی ئاو و مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت، بڕیارە کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکات، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ئەویش بەشدارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






