ئاڤا نیوز
هەردوو هونەرمەند ئەردەشیر کامکار و شاروخ هیدایەتی میوانی ئاڤا میدیان و لەبارەی کارەکانیانەوە دەڵێن، "هیچ شتێک ئەوەندە خۆش نییە کە لە دڵی میللەتی خۆمان بین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی، ڕێککەوتی 23ـی 5ـی 2025، گرووپی کامکاران لە شاری هەولێر کۆنسێرتێکیان ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە، هونەرمەندان ئەردەشیر کامکار و شاروخ هیدایەتی، ئەندامانی گرووپی کامکاران لە گەشتی هەواڵە کولتوورییەکان، کە پێشکەشکار شانۆ بەکر پێشکەشی دەکات، میوان بوون، لەبارەی کۆنسێرتەکەیان لە شاری هەولێر، شاروخ هیدایەتی گوتی، بەشداربوونی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵك لە کۆنسێرتەکە بۆ ئێمە سوپرایز بوو، سوپاسی خەڵكی شاری هەولێر دەکەین بۆ ئەو بەدەمەهاتنە گەورەیە.
زانیاریی زیاتر: لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی کۆنسێرت لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا، ڕایانگەیاند، ئەگەر بگونجێت کۆنسێرتی دیکە دەکەین.
لەبارەی کارە هونەرییەکانیانەوە دەڵێن، ئەوەی کە کارەکانمان لە دڵی خەڵکدان، بۆئێمە جێگەی شانازییە.
باکگراوند: کامکاران تیپێکی میوزیکیی کوردن، سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە ئەندامی یەک خێزانن کە پێکھاتوون لە حەوت برا و خوشکێک. ھەموویان خەڵکی شاری سنەن، گرووپەکە چەند کۆنسێرتی لە جیھاندا ئەنجام داوە. یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2003 بوو بە شیرین عەبادی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




