
کاکرکردن لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ گەشەپێدان و بووژانەوەی زیاتری كەرتی وەبەرهێنان، دەستەی وەبەرهێنان چەند بڕیارێك سەبارەت بە ڤیزای وەبەرهێنەرانی بیانی دەدات.
بڵاوكراوەی فەرمی: دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە لەمەودوا نشینگە بە وەبەرهێن بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵ بە كەسانی بیانی، (خۆی و هاوسەر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك) دەدرێت، ئەمەش بە پشتگیریی دەستەی وەبەرهێنان كە بیسەلمێنێت ناوبراو وەبەرهێنەرە، هاوكات لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی نشینگەكەی بۆ هەمان ماوەی ئاماژەپێكراو درێژ دەكرێتەوە بە هەمان ڕێككاری ئاماژە پێكراو.
زانیاریی زیاتر: دەستەی وەبەرهێنان سەبارەت بە نشینگەی كار ئاماژەی بە ئەوە داوە كە لەمەودوا نشینگەی كار بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك تا سێ ساڵ، دەدرێت بە كەسی بیانی (خۆی و هاوسەر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك) لە كاتی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بەو مەرجەی نرخی یەكەكە لە 50 هەزار دۆلاری ئەمریكی كەمتر نەبێت ئەمیش بە پشتگیریی دەستەی وەبەرهێنان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بە ئەوە داوە كە ئەم بڕیارانە بۆ گەشەپێدانی زیاتر بە كەرتی وەبەرهێنان و ڕاكێشانی وەبەرهێنەری بیانی بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا و نشینگە بە وەبەرهێنەر و هاووڵاتیی بیانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






