حکومەتی عێراق: فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت لە کوردستان دەتوانن ڕاژەی خزمەتیان بۆ بەغدا بگوازنەوە
- عێراق
- 25 ئایار

کارکردنی چەند کارمەندێکی کەرتی تایبەت. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرای دەکات، فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت کە بیمەکراون لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان دەتوانن ڕاژەی خزمەتیان بگوازنەوە بۆ بەغدا و هەمان ئیمتازاتی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتی عێراقیان دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە بەغدا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگییان کردووە، بەو پێیەش ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن دەتوانن ڕاژەی خزمەتی خۆیان بگوازنەوە بۆ بەغدا بە مەرجێک بیمەیان کردبێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن خوام، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یاسای خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتیی ژمارە 18ـی ساڵی 2023 چەندین ئیمتیازاتی بۆ ئەوانەی لەکەرتی تایبەتدا کار دەکەن تێدایە، لەوانەش؛ مووچەی خانەنشینی، مۆڵەتی نەخۆشی و مۆڵەتی دایکایەتی بۆ ئەو ژنانەی لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن و لە ماوەی دووگیانی بیمەی تەندروستیی بێبەرامبەریان دەبێت، هەر کەسێک بۆ ماوەیەک بێکار بێت مووچەی پێدەدرێت تاوەکو کارێکی نوێ دەدۆزێتەوە.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە لقێکی نوێیان کردووەتەوە بۆ بیمەی ئارەزوومەندانە واتە؛ هەر کەسێک کاری تایبەتی خۆی هەبێت وەکو مارکێت، تاکسی، سەرتاش، دارتاش، ئاسنگەر یاخود فرۆشیاری گەڕۆک و دەستگێڕ دەتوانێت لە بیمەی ئارەزوومەندانە خۆی تۆمار بکات و دوای تەمەنی خانەنشینی مووچەی خانەنشینی وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 2025-01-15، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاریدا تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ کەمبکرێتەوە، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پێشكەش بكات.
ئەمەش بزانە: لە عێراق بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9)ـی ساڵی 2014، هەموارکراو بە یاسای ژمارە (26)ـی ساڵی 2019، تەمەنی خانەنشینی دوای تەواوکردنی دوایەمین ڕۆژی تەمەنی 60 ساڵ جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






