
دیمەنی وشکبوونی ئاوی ڕووباری فوڕات. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق دەڵێت، بەهۆی کەمی بارانبارین و دابەزینی ئاستی ئاو لە هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات، ئاستی ئاوی کۆگاکراو بۆ کەمترین ئاست لە 80 ساڵی ڕابردوو دابەزیووە.
وێنە گەورەکە: دەبوایە لەسەرەتای هاوینی ئەمساڵدا عێراق 18 ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆگاکراوی هەبووایە، بەڵام وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت ئێستا تەنیا 10 مليار مەتر سێجا ئاوی کۆگاکراویان هەیە، ئەوەش کەمترین ئاستی ئاوی کۆگاکراوە لە 80 ساڵی ڕابردوودا.
لێدوانی فەرمی: خالید شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ ئاستی ئاو لە ساڵی ڕابردوو خراپترە و ئەوەش وایکردووە ڕووبەری کشتووکاڵی بۆ ئەم هاوینە کەمبکەنەوە، بەتایبەتیش کە ئێستا عێراق تەنیا 40%ـی پشکی ئاوی خۆی لە سەرچاوەکانی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات پێدەگات.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ئەو بەرپرسەی حکومەت، ئەمساڵ ئاوی کۆگاکراو بەشی تەواوی کشتووکاڵی هاوین ناکات و ناچارن ئاوی کۆگاکراو بۆ مەبەستی پاراستنی سەوزایی و بەرهەمی میوەکان دابین بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ لە کۆنگرەی ئاوی بەغدا، حکومەتی عێراق دەستپێشخەرییەکی هەرێمی بۆ پاراستنی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات ڕاگەیاند، ئەویش لەڕێگەی فشاری دیپلۆماسی و گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا، سووریا و ئێران تا مافی عێراق لە ئاوی ڕووبارەکان دابین بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد