شەرقولئەوسەت: بەغدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان نەرم دەکات
- عێراق
- 26 ئایار

لۆگۆی وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی کردووەتەوە، حکومەتی عێراق لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان گۆڕانکاریی لە هەڵوێستەکانی کردووە و نەرمی ناوەندووە، ئێستا تەنیا داوای پابەندبوون بە دەستوورەوە دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە یاوەری شاندێک باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێكە بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكایە، جگە لە چەندین دیداری گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سەرپەرشتی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی کرد لەگەڵ دوو گەورە کۆمپانیای ئەمریکی کە (وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن)، کە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزەی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە: لە میانی پێشوازیکردنی لە هەردوو سیناتۆری ئەمریکی ئەنگوس کینگ و جەیمس لانکفۆرد لەبەغدای پایتەخت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خواستی خۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لە سەرجەم سیکتەرەکاندا نیشانداوە، بەتایبەتی لە کەرتەکانی ئابووری، وزە، وەبەرهێنان و ڕۆشنبیری.
زانیاریی زیاتر: سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت هەنگاوی یەکلاکەرەوەی لە کەرتی نەوت و گازدا ناوە و دەستکەوتی بەرچاوی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت هیچ لاریەک و ڕەخنەیەکی سەبارەت بە مامەڵەکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نییە لە چوارچێوەی دەستووردا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





