کۆمپانیا چینییەکان کۆمەڵگەیەکی پیشەسازیی تایبەت بە وزەی خۆر لە هەولێر دروست دەکەن
- کوردستان
- 27 ئایار

کۆمپانیا چینییەکان لە هەولێرن
ئاڤا نیوز
شاندی ژمارەیەک کۆمپانیای چینی کە لە بواری وزەی خۆر کاردەکەن لە هەولێرن و سەردانی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە، پێشنیازی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پیشەسازی تایبەت بە وزەی خۆریان کردووە.
وێنە گەورەکە: لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دابینکردنی کارەبا لە ڕێگای وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان بایەخی زۆری پێ دەدرێت، چاوەڕێ دەکرێت دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندی بۆ پێدانی قەرز بەوانەی خوازیاری دانانی سیستمی وزەی خۆرن زیاد بکات.
لێدوانی فەرمی: ماردین ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی بە ئاڤا میدیای وت، کۆمپانیا چینییەکان لەگەڵ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی کۆبوونەوە و وتیان بەنیازین هەرێمی کوردستان وەک سەنتەرێکی بازرگانی بەڕووی وڵاتانی ناوچەکە بەکاربخەین، جگە لەوە دەمانەوێت کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی تایبەت بە ووزەی خۆر بهێنینە هەولێر.
- بەوتەی ماردین ئەبوبەکر، وەزیری بازرگانی پێی وتوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان و پلانی ستراتیژیەتی وەزارەت ئەوەیە کار ئاسانی بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بکەن و پێشنیازی ئەو کۆمپانیا چینییانە بە بایەخەوە وەرگیراون و یاساکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ ڕوونکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەم هەفتەیە جموجۆڵێکی بەهێزی بازرگانی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا لە هەولێرن کە ژمارەیان زیاتر لە 20 هاوردەکار و بازرگان و خاوەن کۆمپانیای تورکین و نوێنەرایەتی 150 هەزار کۆمپانیای تورکیا دەکەن. ژمارەیەک کۆبوونەوەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارانی هەولێر ئەنجام دەدەن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






