
دیمەنی دەروازەی حاجی ئۆمەران، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەروازەی تەمەرچینی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی، سەدان هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە گەشت بکەن و گەڕێنراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەدان هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان بەهۆکاری جیاواز ویستوویانە لەڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەشتی وڵاتی ئێران، بە دیاریکراوی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، بەڵام کە دەگەنە دیوی ئێران ماوەی هەشت کاتژمێر لە دەروازەکە دەیانهێڵنەوە، دواتر ناهێڵن بچنە ئەو دیو و دەگەڕێنرێنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاونیشتمانییەک کە دانیشتووی شاری هەولێرە، ئەمڕۆ بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی خۆی و خێزانەکەی لەڕێگەی حاجی ئۆمەرانەوە بڕۆنە ڕەزایە، لە دیوی کوردستان واتا حاجی ئۆمەران بەچەند خولەکێک هەموو ڕێکارەکانیان تەواوکردووە، بەڵام کە دەگەنە دیوی ئێران و دەروازەی تەمەرچین، نۆرەیان جیا دەکەنەوە و دوای هەشت کاتژمێر دەڵێن ئەمڕۆ بڕۆنەوە و بەیانی وەرنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا قسەی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرد، گوتیان، "کاتژمێر 10:00 بەیانی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی دەروازەی تەمەرچین دروستبووە و بەوهۆیەوە سیستەمەکە وەستاوە و هاونیشتمانیان نەیانتوانیوە گەشت بکەن، ئەو کێشەیە بەخێرایی چارەسەر دەکرێت و هاونیشتمانیان دەتوانن گەشتەکانیان بکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





