
دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کارنامەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، ڕوونکردنەوەی دەرئەنجامی گەشتەکەی سەرۆکوەزیرانە بۆ ئەمریکا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات، کارنامەی کۆبوونەوەکەش، خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی فەرمیی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕۆژی چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی دەرئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا دەکات.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا باسی مووچە ناکرێت، چونکە تائێستا هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچە نییە و، ئەمڕۆ وردبینی لیستەکە لە بەغدا تەواو دەبێت.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 19-5-2025، دوو گرێبەست لە بواری نەوت و وزە لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریكا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن