
بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
زۆرێک لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق سەرۆکایەتیی لیستەکانیان لەپارێزگای بەغدا دەکەن و بە ژمارە یەک بەشداری لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکەن .
چیرۆکی سەرەکی: هەر یەکە لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی بزووتنەوەی فوراتەین، هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی نیشتمانی، و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە سەرۆکایەتی لیستەکانیان بەژمارە یەک لەپارێزگای بەغدا دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عائید هیلالی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەشداریکردنی ئەو ژمارە زۆرە لەسەرکردەی لایەنە سیاسییەکان لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و سەرکردایەتی کردنی لیستەکانیان بەژمارە یەک لەبەغدای پایتەخت، دەرفەتی بەدەستهێنانی دەنگی زۆر لەنێو خودی لیستەکان کەمدەکاتەوە و زۆربەی کاندیدەکان بەدەنگی ئەوان گەمەکە دەبەنەوە و دەچنە پەرلەمان ، چونکە ئەوان زۆربەی دەنگەکانی بەغدا بۆخۆیان مسۆگەر دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: موجاشیع تەمیمی، توێژەری سیاسی نزیک لەڕەوتەکەی موقتەدا سەدر بەئاڤا میدیای گوت، "بەشداریکردنی ئەو سەرکردانە لەبەغدا پەیامێکی ڕوونە کە بڕیاری سیاسیی داهاتوو لە بەغدای پایتەختدا دادەڕێژرێت نەوەک لە سنووری ناوچەیی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و لە ڕۆژی یەکشەممە 25-5-2025 ـەوە دەستی بە وەرگرتنی لیستی کاندیدان "لیستی کراوە و تاک" کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن