مالیکی: تا یاسای نەوت و غاز دەرنەکرێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەک خۆی دەمێنێت
- هەواڵ
- 29 ئایار

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ئاڵۆزییەکی زۆردا تێپەڕیوە و بنەمایەکی دروست دانەمەزراوە تاوەکو ئەو پەیوەندییانە ڕێکبخات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، تاوەکو یاسای نەوت و غاز دەرنەچێت ئەو کێشانە هەموو ساڵێک سەر هەڵدەدەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا تیشکی خستە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی بەردەوامی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە و سامانە سروشتییەکان، نووری مالیکی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکان بە ئاڵۆزییەکی زۆردا تێپەڕیوە و بنەمایەکی دروست بۆ ڕێکخستنی ئەو پەیوەندییانە دانەمەزراوە و هەنگاو نەنراوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو کێشانەی هەن کە جێگەی ڕەزامەندی هەردوولا بێت و ڕێز لە ئیرادەی سەرجەم پێکهاتەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بگرێت.
هۆکارە زانراوەکان: سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دوو خاڵی سەرەکی گەڕاندەوەو ڕایگەیاند:
٠ بابەتی مەرکەزی و لامەرکەزی، هەرێمی کوردستان هەندێک جار گومانی لەسەر مەرکەزییەتی عێراق هەیە، حکومەتی ناوەندیش هەندێک جار گومانی لە لامەرکەزیەتی زیاتری هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانیان سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت.
٠ نەوت و سەرچاوەکانی، ئەو بڕگەیە لە دەستوور بۆ ماوەیەکی زۆر ڕایگرتین، بەگوێرەی دەستوور لە هەر شوێنێک نەوت یان غاز و سەرچاوە سروشتییەکان دەربهێنرێت موڵکی سەرجەم گەلی عێراقە، کێشەکە ئەوەیە تاوەکو ئێستا ئەمە بە یاسا ڕێکنەخراوە، لە هەموو خولەکان بابەتی نەوت و پەیوەندییەکان و پشک و ئیدارەدان و کۆمپانیاکان لە بودجە زەق دەکرێتەوە. تاوەکو یاسای نەوت و غاز دەرنەکرێت و مافی هەمووان دیاری نەکات و پشتی پێ نەبەسترێت، ئەو کێشەیە هەموو ساڵێک ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان مالیکی ڕایگەیاند: ناکۆکی لەسەر یاسای ئێستای هەڵبژاردن هۆکاری ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بوو، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەموارکردنەوەی یاساکە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نیگەرانی خۆی لە دەستوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نەشاردەو ئاماژەی بەوەدا هەڵبژاردنی ئێستا هەڵبژاردنی پارەیە و کێبڕکێیەکانیش دارایی دەبن.
مەترسییە پێشبینكراوەكان: مالیکی ئەوەی نەشاردەوە کە دەستوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکان هەیە و دەڵێت: ئاگاداری ئەوەم یەکێک لە وڵاتان هێزێکی سیاسی ئاراستە کردووە بۆ کڕینی سەد نوێنەر بە نرخی یەک ملیۆن دۆلار بۆ هەر نوێنەرێک، واتە 100 نوێنەر بکڕە 100 ملیۆن دۆلارت پێ دەدەم، ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر دیموکراسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






