
یەک ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەندبوون، گرافیک: بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
ژمارەی سوودمەندبووان لە پرۆژەی ڕووناکیی کارەبای 24 کاتژمێری، گەیشتە یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس، تەنیا ئەم مانگەش کارەبای 24 کاتژمێری بۆ 500 هەزار کەس دابین کراوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری ڕۆژ لەدوای ڕۆژ فراوانبوون دایە، ئێستا لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کاری لەسەر دەکرێت، پلانیش وایە تا کۆتایی ساڵی 2026 بگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
لێدوانی تایبەت: تیمی پرۆژەی ڕووناکی تایبەت بە ئاڤایان ڕاگەیاند، مانگی ڕابردوو کارەبای 24 کاتژمێری لە نزیکەی 55 گەڕەک بۆ 600 هەزار کەس دابین کرابوو، ئەم مانگە کارەبای 500 هەزار کەسی دیکە لە 45 گەڕەکی تر کراوەتە 24 کاتژمێری، ئێستا لە هەرسێ شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک، کارەبای ملیۆنێک و 100 هەزار کەس لە نزیکەی 100 گەڕەک 24 کاتژمێرییە. ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی سەرژمێری ساڵی ڕابردوو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار کەسە.
ئەمەش بزانە: تێکڕای هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 885 هەزارو 270 هاوبەشە، تاوەکو ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری بە 220 هەزار هاوبەش گەیێنراوە.
بۆچی گرنگە: پرۆژەی ڕووناکی جگە لەوەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات، لە ڕووی ژینگەیی و تەندروستیشەوە چەندین قازانج و سوودی گشتی هەیە، هەروەها خەرجییەکەی بۆ زۆرینەی خەڵک کەمترە لەو پارەیەی کە هاووڵاتییان بە مۆلیدەی ئەهلی و پارەی کارەبای نیشتمانی پێکەوە، دەیدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






