پارتی چاکسازیی تورکمان: داواکارین کۆی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکریز و هاوئاهەنگ بن
- هەواڵ
- 29 ئایار
لۆگۆی پارتی چاکسازیی تورکمان
ئاڤا نیوز
پارتی چاکسازیی تورکمان ڕایدەگەیێنێت، بەغدا مووچەی کردووەتە کارتێکی سیاسی بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی. وەک پارتی چاکسازی تورکمان داواکارین کە کۆی لایەنە سیاسییەکان یەکڕیز و هاوئاهەنگ بن لە بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: تا دێت کاردانەوەکان لە دژی بەغدا فراونتر دەبن و هەڵوێست لە دژی نووسراوەکەی تەیف سامی وەردەگیرێت کە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کردبوو و تێیدا هاتبوو کە چیدیکە ناتوانن مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرن. پارتی چاکسازیی تورکمان لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات هەڵوێست لە دژی بەغدا وەربگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی چاکسازیی تورکمان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، بەداخەوە حکومەتی فیدراڵی عێراق بەردەوامە لە سزادانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ماددەکانی دەستوور پێشێڵ دەکات و پاشگەز دەبێتەوە لە ڕێککەوتنەکان بە بیانوی بێ پاسا و بێ بنەما کە لەسەر مووچە و شایستە داراییەکان ئەنجام درابوون. دەشڵێت، بەغدا مووچەی کردووەتە کارتێکی سیاسی بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، پارتی چاکسازیی تورکمان بەپێویستی دەزانێت کە هەڵوێستی جددی بەرامبەر بۆ ئەو پێشێڵکارییانەی حکومەتی فیدراڵی وەربگیرێت، داواکاریشن کە کۆی لایەنە سیاسییەکان یەکڕیز و هاوئاهەنگ بن لە بەغدا و هەرێمی کوردستان واز لە کێشەکانی ناوخۆ بهێنن، "چونکە تاکە ڕێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو ڕێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین".
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیاندبوو، ئەگەر بەغدا تا پێش جەژنی قوربان شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکات، هەڵوێستی جدییان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






