
لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای چارەسەركردنی پرسی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە دەكات پاڵپشت بە دەستوور و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لەبارەی بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پەیامێك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، ئەم بڕیارە بە هەر بیانووێك بێت، پێچەوانەی دەستوور و بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە كە نابێت مووچە و بژێوی هاووڵاتیان، تێكەڵ بە كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان بكرێت.
پەیامی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە پەیامەكەیدا ئاماژە بەوە دەدات، بڕینی قووتی خەڵک کە مافی ژیانكردنە، تاوانێکی گەورەیە ئەوە جگە لەوەی مووچەخۆران تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات و کاریگەری گەورە لە بازاڕ و كار و كەسابەتی هاووڵاتیان دەكات.
ڕوونیشی دەكاتەوە، بەداخەوە لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک ماوە بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز، لەبری ئەوەی بەغدا هەنگاوی دیكەی بۆ چارەسەریی بنەڕەتیی کێشەکان بهاویشتبووایە، کەچی بە بڕیاری نەناردنی مووچە، مووچەخۆرانیان هەناسە سارد کرد.
زانیاریی زیاتر: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات هەرچی زووە مووچەی خەڵكی كوردستان ڕەوانە بكات، پاڵپشت بە دەستوور و ڕێككەوتنە سیاسییەكان، كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانووستان، چارەسەر بكرێن.
داواش لە بەرپرسانی كورد و نوێنەرانی هەرێمی کوڕدستان لە بەغدا دەكات، هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی و دەستووری بگرنە بەر بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچە پێش جەژن، چونکە چیتر فەرمانبەران بەرگەی ئەو سزایانەی ناگرن کە بەرامبەریان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






