
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
هەسەدە باس لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا دەکەن و مەزڵووم عەبدیش دەڵێت، دانوستانمان لەگەڵ حکومەتی ئێستای سووریا کردووە و ڕێککەوتنمان لە نێواندا هەیە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئێستا دەرفەتێکمان هەیە بۆ ئەوەی سووریایەکی نوێ بوونیاد بنێین، دەمانەوێت هەموو پێکهاتەکان بە مافەکانیانەوە لە سووریادا بژین. وتیشی، لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندی ڕاستەوخۆداین و دژی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان نیم.
مەزڵووم عەبدی لە دڕیژەی قسەکانی ئەوانەشی وت:
ئاڵنگاری زۆر ڕووبەڕووی سووریا دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر پێکەوە کاربکەین دەتوانین ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنین.
گەلی سووریا لە ئەزموونێکی قورس و پڕ ئازار ژیاون و لە ژێر حوکمی دەسەڵاتێکدا بوون کە نەیتوانییوە سووریا بەڕێوەببات و تەنیا حکومەتی پێکهاتەیەک بووە.
دانوستانمان لەگەڵ حکومەتی ئێستای سووریا کردووە و ڕێککەوتنمان لە نێواندا هەیە، پێمان وایە ئەوان کاردەکەن لەسەر ئەوە و هەرکاتێک ئەوەی دەمانەوێت لە دەستووری سووریا جێگیرکرا، بەشداری لە پڕۆسەی سیاسیدا دەکەین.
سەبارەت بەیەکگرتنەوەی ناوچەکانمان لەگەڵ سووریا ئێمە و حکومەتی سووریا تێڕوانینی جیاوازمان هەیە و نامانەوێت لە سووریا جیاببینەوە و پشتیوانی لە یەکپارچەیی سووریا دەکەین.
لەگەڵ ئەوەداین سووریا خاوەنی یەک هێزی یەکگرتوو بێت لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سووریا و هێزەکانی ئێمەش بەشێک بن لە وەزارەتەکە.
ئەوەی لە لامەرکەزییەت مەبەستمانە ئەوەیە، گەلی ئەم ناوچەیە دەیانەوێت دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی ئێرە خۆیان بەڕێوەی ببەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






