
ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە کوێت و لەگەڵ میری دەوڵەتی کوێت کۆدەبێتەوە.
بۆچی گرنگە: دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا پەیوەندییەکی پتەویان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو هەیە و ئەم سەردانەی شەرع بۆ کوێت لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە دێت، بەدیاریکراوی دوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی کوێت، سبەی یەکشەممە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە کوێت و لەگەڵ میر مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح، میری دەوڵەتی کوێت کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای دەستبەکاربوونییەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەیەکەم گەشتی دەرەوەیدا سەردانی شانشینی عەرەبستانی سعوودیەی کرد و دوابەدوای ئەویش سەردانی چەندین وڵاتی دیکەی عەرەبی و هاوکات تورکیا و فەرەنسای کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






