بارمتەیەکی ئیسرائیلی لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بزوتنەوەی حەماس لە ڕێگەی وڵاتانی نوێندگیرەوە وەڵامی پێشنیازی نوێی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایەوە، دەڵێن، ئامادەن بارمتەکان ئازادبکەن.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل و حەماس بە ئەرێنی وەڵامی پێشنیازی ئەمریکایان بۆ ئاگربەستی 60 ڕۆژە دایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی حەماس سەرنجی لەسەر بەندەکانی پێشنیازەکە هەبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەی حەماسدا بە ڕوونی ئاماژە بەوەنەکراوە کە ئایا حەماس ڕازی بووە بە پێشنیازی ئەمریکا یان نا، بەڵام تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ حەماس وەڵامی خۆی بۆ دوایین پێشنیازی ستیڤ ویتکۆف بۆ وڵاتانی نێوەندگیر ناردووە. دەشڵێت، 10 بارمتە و 18 تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکان لەبەرامبەر ژمارەیەک لە زیندانی فەڵەستینی ئاڵوگۆڕییان پێدەکرێت.
ئەوەش بزانە: پێشنیازەکەی ئەمریکا لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش کرا بوو و ئیسرائیل پێی ڕازی بووبوو کە لە 13 بەند پێکهاتووە، ئەمانەن:
یەکەم: ماوەکەی؛ ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 60 ڕۆژە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەرەنتی پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەست بۆ ماوەی ڕێککەوتنەکە دەکات.
دووەم: ئازادکردنی بارمتەکان؛ 10 بارمتەی زیندووی ئیسرائیلی و 18 تەرم ئازاد دەکرێن، نیوەیان (5 زیندوو و نۆ تەرم) لە یەکەم ڕۆژی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد دەکرێن، نیوەکەی دیکەش لە ڕۆژی حەوتەمدا ئازاد دەکرێن.
سێیەم: هاوکارییە مرۆییەکان؛ دوای قەبووڵکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە دەستبەجێ هاوکاری دەگەیەنرێتە غەززە. هەر ڕێککەوتنێک سەبارەت بە یارمەتیدانی خەڵکی مەدەنی بکرێت، بە درێژایی ڕێککەوتنەکە ڕێزی لێدەگیرێت. هاوکارییەکان لەڕێگەی لایەنە ڕێککەوتووەکانەوە دابەش دەکرێن، لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان و مانگی سوور.
چوارەم: چالاکییە سەربازییەکانی ئیسرائیل؛ هەموو چالاکییە سەربازییە هێرشبەرییەکانی ئیسرائیل لە غەززە لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە دەستبەجێ ڕادەگیرێت. لە ماوەی ئاگربەستدا، هاتووچۆی ئاسمانی (سەربازی و سیخوڕی) لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی 10 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ڕادەگیرێت، یان 12 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لەو ڕۆژانەی کە ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان دەکرێت ڕادەگیرێت.
پێنجەم: دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی ئیسرائیل؛ لە یەکەم ڕۆژی دوای ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان (پێنج زیندوو و نۆ تەرم)، دووبارە جێگیرکردنەوە لە بەشی باکووری کەرتی غەززە و لە ڕێڕەوی نەتزەریم ئەنجام دەدرێت، بەپێی ماددەی سێ سەبارەت بە هاوکارییە مرۆییەکان و بە پشتبەستن بەو نەخشانەی کە لەسەری ڕێکدەکەون.
لە ڕۆژی حەوتەمدا، دوای ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان (پێنج زیندوو و نۆ تەرم)، دووبارە جێگیرکردنەوە لە بەشی باشووری کەرتی غەززە ئەنجام دەدرێت، بەپێی ماددەی سێ و لەسەر بنەمای ئەو نەخشانەی کە دەبێت لەسەری ڕێککەوتن بکرێن.
تیمە تەکنیکییەکان کاردەکەن بۆ دامەزراندنی سنووری کۆتایی دووبارە جێگیرکردنەوە لەکاتی دانوستانەکانی داهاتوودا.
شەشەم: دانوستان؛ لە ڕۆژی یەکەمدا، دانوستانەکان لە ژێر چاودێری وڵاتانی نێوەندگیر سەبارەت بە ڕێکخستنە پێویستەکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی دەستپێدەکات، لەوانە:
- کلیل و مەرجەکانی ئاڵوگۆڕی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان بە ژمارەیەکی ڕێککەوتن لەسەرکراوی زیندانییانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل.
- پرسەکانی پەیوەست بە دووبارە جێگیرکردنەوە و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و ڕێکخستنە ئەمنییەکانی درێژخایەن لەناو کەرتی غەززە.
- ڕێکخستنەکانی پەیوەست بە ڕۆژی دواتر لە کەرتی غەززە کە لەلایەن هەر لایەنێکەوە پێشنیاز دەکرێن.
- ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی.
حەوتەم: پاڵپشتی سەرۆکایەتی؛ سەرۆکی ئەمریکا جدییە لە پابەندبوونی لایەنەکان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دانوستانەکان لە ماوەی ئاگربەستی کاتیدا تەواو بکرێن، ئەگەر ڕێککەوتن لە نێوان هەردوولادا بکرێت، دەبێتە هۆی چارەسەری هەمیشەیی ململانێکان.
هەشتەم: ئازادکردنی زیندانییانی فەلەستینی، لەبەرامبەر ئازادکردنی 10 بارمتەی زیندووی ئیسرائیلی و بەگوێرەی مەرجەکانی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی 19ـی 1ـی 2025 لەسەر بارمتە و زیندانییەکان، ئیسرائیل 125 زیندانی ئازاد دەکات کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و هەزار و 111 دەستگیرکراوی خەڵکی غەززەش کە لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 ڕاگیراون ئازاد دەکات، لە بەرامبەر گەڕانەوەی تەرمی 18 بارمتەی ئیسرائیلی، ئیسرائیل 180 تەرمی فەلەستینی ئازاد دەکات.
- ڕادەستکردنەکان لە یەک کاتدا و بەپێی میکانیزمێکی ڕێککەوتن لەسەرکراو، بەبێ نمایشی گشتی و ڕێوڕەسمەکان ئەنجام دەدرێت.
نۆیەم: دۆخی بارمتە و زیندانییەکان؛ لە ڕۆژی دەیەمدا حەماس زانیاریی تەواو (بەڵگەی ژیان، ڕاپۆرتی پزیشکی، یان بەڵگەی مردن) لەسەر هەموو بارمتە ماوەکان دەدات، لە بەرامبەردا ئیسرائیل زانیاریی تەواو لەسەر ئەو زیندانییە فەلەستینییانەی کە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە دەستبەسەری کردوون، ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی لە ژێر دەستبەسەریدا دەدات.
حەماس پابەندە بە دەستەبەرکردنی تەندروستی و سەلامەتی و ئاسایشی بارمتەکان لە ماوەی ئاگربەستدا.
دەیەم: ئازادکردنی بارمتە ماوەکانی دوای ڕێککەوتنەکە، دانوستانەکان لەسەر ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی دەبێت لە ماوەی 60 ڕۆژدا تەواو بکرێن. لەگەڵ گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەو بارمتانەی ماونەتەوە (زیندوو و مردوو) لە "لیستی 58" کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەش کراوە ئازاد دەکرێن.
- ئەگەر لەماوەی پێشوودا ڕێککەوتن نەکرا، دەکرێت ئاگربەستی کاتی بە مەرج و بۆ ماوەیەک درێژ بکرێتەوە کە لەسەری ڕێکبکەون، بە مەرجێک هەردوو لایەن بە نیەتێکی باشەوە دانوستان بکەن.
یانزدەیەم: نێوەندگیران، ئەمریکا، میسر و قەتەر گەرەنتی بەردەوامبوونی ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەکەن و هەر هەنگاوێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ڕێککەوتنەکە. ئەوان دڵنیا دەبن لەوەی گفتوگۆی جددی لەسەر ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی ئەنجام بدرێت، هەروەها هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی ئەو دانوستانانە.
دوانزدەیەم: نێردەی سەرۆکایەتی؛ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا دێتە ناوچەکە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنەکە و سەرۆکایەتی دانوستانەکانیش دەکات.
سیازدەیەم: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی شەخسی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕادەگەیەنێت.
ئەمریکا و ترەمپ پابەندبوونی خۆیان بۆ دڵنیابوون لەوەی دانوستانەکان بە نیەتێکی باشەوە بەردەوام بێت تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دووپات دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی هەزار و 260 مۆلیدەی کوژاندووەتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان نێوانیان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕیاری سوودانی دەستبەجێ لێکۆڵێنەوە لە شکستی بەرزە پردێکی بەغدا دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی عەنکاوە قەرەبوو دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: وەڵامی هەر هەنگاوێکی ئەوروپا دژ بە ئێران دەدەینەوە