
ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت ئەو نووسراوەی تەیف سامی کە مووچەی فەرمانبەرانی پێڕاگرتووە یاسایی نیە، چونکە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆران نابێت تێکەڵاوی کێشە سیاسییەکان بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: تەیف سامی، وەزیری دارایی حکومەتی عێراق لە نوسراوێکدا هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە کە لەمەبەدوا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێڕاقیش دەلێت، ئەو نووسراوەی وەزیری دارایی پشتی پێبەستووە بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە یاسایی نیە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤامیدیای گوت: ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی پشتی پێبەستووە، لە ڕووی فۆرم و ناوەڕۆکەوە کێشەی تێدایە، چونکە دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە مووچەی مووچەخۆران نابێت تێکەڵاوی کێشە سیاسییەکان بکرێت، لەهەمان کاتیش دادگای فیدراڵی ڕوونکردنەوە لەسەر بڕیاری خۆی نادات و بڕیارەکانی ڕوونە، بۆیە ئەو خاڵانەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی پێبڕدراون نایاسایی و نادەستووریین.
- بەپێی دەستوور ئەو بیرە نەوتانەی لە دوای ساڵی 2005 دەدۆزرێنەوە ئیدارەدان و دەرهێنانی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانن.
- حکومەتی عێراق هۆکاری ڕەوانە نەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ دەرەوە، چونکە تا ئێستا کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دابین کردنی خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوت چارەسەر نەکردووە.
- گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان یاسایی و دەستوورین، بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەمەی دووپاتکردووەتەوە، بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێت تانە لەو گرێبەستانە بدات.
- بانکەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق دانیان پێنراوە و دەتوانن مووچەی فەرمانبەران بەبانکی بکەن.
- دوای دەرکردنی بڕیاری سالاری لەلایەن دادگای فیدراڵی بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی مووچە، وەزیری دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق ناتوانن جێبەجێی نەکەن، چونکە لەکاتی پابەند نەبونیان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، ئەوا یاسای سزادانی عێراقیان لەسەر جێبەجێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






