دیمەنی کۆبوونەوەی شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی لێکتێگەیشتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان، شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ئیدارەی خۆسەر) و حکومەتی دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن. هاوکات ڕێککەوتن کرا لەسەر دیاریکردنی دانیشتنێکی دیکە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، هەموو چاوەکان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستانە و هەموو هەوڵێک دەدرێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خۆسەر "شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" و حکومەتی دیمەشق بگەنە ڕێكکەوتن، بۆ ئەم مەبەستە وڵاتانی دەرەکیش ڕۆڵیان گێڕاوە و چەند جارێکیش لەنێوان هەردوولا کۆبوونەوە کراوە و پێشتریش لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی دیمەشق ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد و لەسەر ئەمانەی خوارەوە رێککەوتن:
1. پێکهێنانی لیژنەی لاوەکی پسپۆری بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار کە لەنێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزەر واژۆ کراوە.
2. هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دۆسیەی تاقیکردنەوەکان و ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، بە شێوەیەک کە مافی قوتابیان و سەلامەتی پرۆسەی پەروەردەیی مسۆگەر بکات.
3. گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و کارکردن بۆ لابردنی ئەو لەمپەرانەی ڕێگری لەم گەڕانەوەیە دەکەن.
4. دووبارە کاراکردنەوەی دۆسیەی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود کە دوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەبن و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بکات.
لە هەمان کاتدا: هەردوولا جەخت لە پابەندبوونیان بە گفتوگۆی بوونیادنەر و هاوکاری بەردەوام کردەوە، بە شێوەیەک کە لە خزمەتی یەکڕیزی و سەروەریی سووریادا بێت و هیوا و ئاواتەکانی گەلی سووریا بۆ ئاسایش و سەقامگیری بەدیبهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






