بەشی پەرستاریی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک خاوەنی “سێ تایبەتمەندیی بێهاوتایە”
- ڕاپۆرت
- 1 حوزەیران
دیمەنێک لە ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی حەوتەمین خولی زانكۆی ئەمریكی - كوردستان لە دهۆك
ئاڤا نیوز
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئاهەنگی دەرچووانی حەوتەمین خولی زانكۆی ئەمریكی - كوردستان لە دهۆك، بەشداریكردنی پۆلێك دەرچووی كۆلێژی پەرستاری بوو كە یەكەمجارە كۆلێژەكە دەرچووی زانكۆ پێدەگەیەنێت و دەرچووان بە نوێترین مۆدێلی جیهانیی پزیشكی، شارەزا كراون.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئاهەنگی دەرچووانی خولی حەوتەمی زانكۆی ئەمریكی - كوردستان لە دهۆك بەڕێوەچوو كە تێیدا 93 دەرچووی نوێ لە چوار كۆلێژی زانكۆكە بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان پێ بەخشرا، 23 لە قوتابیە دەرچووەكانیش، دەرچووانی كۆلێژی پەرستاری بوون كە بۆ یەكەمجار بوو كۆلێژەكە پۆلێك دەرچووی زانكۆی پێگەیاند.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی کە هاوکات سەرۆکی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی - کوردستانە لە شاری دهۆک، لەمیانی پێشكەشكردنی وتارەكەی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆ، دەربارەی دەرچووانی پەرستاری وتی: "پرۆگرامی پەرستاریی زانكۆكەمان، نەک تەنها بەگوێرەی ستاندارە نێودەوڵەتییەکانە، بەڵکو وەک مۆدێڵیک لە ناوچەکەدا خزمەت دەکات، دەرچووانی كۆلێژەكە زیاتر لە دەستكەوتێكی ئەكادیمین، ئەوان هیوای ئێمەن بۆ بەرجەستەكردنی كوردستانێكی پێشكەوتووتر و تەندروستتر."
لە وتارەکەیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی دا، وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی پرۆگرامی پیشەیی پەرستاری دەكەین لەپێناو بەھێزکردنی راھێنانی پەرستاری و ھاوکاریان دەبین لە بەدەستھێنانی ئەو شارەزاییەی کە پێویستیانە بۆ باشترکردنی سیستمی تەندروستی لە کوردستان و عێراق.
تایبەتمەندییەكانی كۆلێژی پەرستاری لە زانكۆی ئەمریكی - كوردستان چین:
فاتیمە ڕێزان، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی زانكۆی ئەمریكی - كوردستان لە دهۆك تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەوەی كۆلێژی پەرستاری زانكۆكە لە سەرجەم هاوتاكانی لە زانكۆكانی ناوچەكە جیا دەكاتەوە ئەوەیە؛ ژمارەی كاتژمێرەكانی وانەی كردەیی كلینیكی بەراورد بە كۆلێژە هاوشێوەكانی، سێ ئەوەندە زیاترە، بەجۆرێك ئەگەر لە كۆلێژێكی ئاسایی پەرستاری 200 كاتژمێر وانەی كلینیكی بخوێندرێت، ئەوا لەم كۆلێژە كاتژمێرەكانی وانەی كلینیكی 600 سەعاتە، ئەمەش وا دەكات قوتابیە دەرچووەكان لەكاتی تەواوكردنی زانكۆ وەك پزیشكێكی بەئەزموون، ئامادەی كاری پیشەیی بن لە نێو نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان.
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە زانكۆی ئەمریكی - كوردستان باسی لەوەشكرد، بەگوێرەی ئەم پلانەی داڕێژرابوو، نیازمان وابوو سەرجەم بەشە پزیشكییەكان بكەینەوە، بەڵام دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكە، گەیشتینە ئەو باوەڕەی كە بۆ ئێستا كردنەوەی كۆلێژی پەرستاری لە سەرجەم بەشە پزیشكییەكانی دیكە پێویستترە، بەو پێیەی كەموكوڕی لە نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشكییەكان، زیاتر لەو بەشەدا هەیە. ئەمەش وا دەكات سەرجەم دەرچووان بچنە مەیدانی كار و لە ناوەندە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان سوود لە ئەزموونی فێربوونیان وەربگیرێت.
خاڵێكی دیكەی جیاوازی دەرچووانی خولی یەكەمی كۆلێژی پەرستاری ئەوەیە؛ لە سەرجەم نەتەوە و پێكهاتە و كولتورە جیاوازەكانن، بەجۆرێك هەیانە لە دەرەوەی وڵات ژیاوە، نزیكەی 15 دەرچوو كوردانی ئێزدیی ئاوارەی نێو كەمپەكانن، هاووڵاتیانی دهۆك و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستانیش لەنێو دەرچووانی كۆلێژەكە هەن.
تایبەتمەندیی دیكەی كۆلێژەكە، هەبوونی ژمارەیەك ئامێر و كەرەستەی پزیشكیی مۆدێرنە كە لە زانكۆكانی ناوچەكە هاوتای نییە، ئەوەش یارمەتیدەری سەرەكییە بۆ بەرزكردنەوەی توانای قوتابیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






