چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە ناکۆکیی هەولێر و بەغدا: بەپێی دەستوور و یاسا مامەڵە بکرێت
- هەواڵ
- 3 حوزەیران

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەپێی دەستوور و یاساکان چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی عەممار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئەنجامدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئامادەبوو، ڕەوشی سیاسی، خزمەتگوزاری و هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەسەر کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی داوایکرد بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان مامەڵە لەگەڵ پرسە نیشتمانییەکان بکرێت. هاوکات جەختیشی لە پەرۆشی حکومەتی فیدراڵی بۆ مافی سەرجەم هاووڵاتییان و هەوڵی ڕژد بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگەکان کردەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لە پێویستیی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران کردەوە و بە کرۆکی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێری دانا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت، داواشی لە هاووڵاتییان کرد، کارتی دەنگدانی بایۆمەتری نوێ بکەنەوە و بەشدارییەکی فراوان و کاریگەر و هۆشیارانە لە هەڵبژاردندا بکەن، هۆشداریشی دا، لە بەکارهێنانی 'پارەی دەوڵەت' بۆ کاریگەری خستنە سەر ڕای گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






