فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق - بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق
ئاڤا نیوز
دوو وەزیرەكەی پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە حكومەتی عێراق لەدژی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەڵوێستیان وەرگرت و بەشدارییان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەكرد.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە و 13 پرسی تاووتوێ كرد، لە كۆبوونەوەكەدا تەنیا یەك وەزیری كورد ئامادە بوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، هەریەك لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دژی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوكات نەخستنە نێو بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەڵوێستیان وەرگرتووە و بەشدارییان لە كۆبوونەوەكە نەكردووە.
زانیاریی زیاتر: جگە لەو دوو وەزیرە كوردە، هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگەی عێراقیش لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەكردووە و هۆكارەكەی ئەوەیە كە بە سەردانێكی فەرمی لە وڵاتی ئەڵمانیایە و تەنیا خالید شوانی، وەزیری داد لە پشكی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار بووە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهیچ شێوەیەك باسی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكراوە، لە پشكی كورد تەنیا خالید شوانی، وەزیری داد، بەشداریی لە كۆبوونەوەكە كرد، ئەویش بە سەردانێك لە تارانی پایتەختی ئێران بوو و لە كۆتا ساتەكاندا گەڕایەوە بەغدا و بەشداریی كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






