
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری کورد لە ڕۆژئاوا
ئاڤا نیوز
پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیێنرا، بڕیارە دوای جەژن سەردانی دیمەشق بکەن و داواکاری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە دەسەڵاتی دیمەشق بگەیەنن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 26-4-2025، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامادەبوونی 400 کەس کۆنفراسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد بەسترا، لە کۆنفراسەکە بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەشی لایەنەکان بۆ داواکارییەکانی کورد پێکبهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە و ئەندامی شاندی هاوبەشی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، شاندەکە لە نۆ ئەندام پێکدێت، سێ ئەندامی ئەنەکەسە و ئەندامێکی دەرەوەی ئەنەکەسە، چوار ئەندامی پەیەدە، بەڵام ئەندامێکیان لە دەرەوەی (پەیەنەکە)یە و ئەندامێکی دیکەیان مەزڵووم عەبدی دایناوە، "دوای جەژنی قوربان دەچینە دیمەشق و جەخت لە داواکارییەکانی کورد دەکەینەوە، بە تایبەت ئەو بڕیارانەی لە کۆنفراسی 26ـی مانگ بڕیاری لەسەردرا".
سلێمان ئۆسۆ ئەوەش دەڵێت: شاندی کوردی داواکاری سەرەکی ئەوەیە، کورد سووریایەکی نا ناوەندیمان دەوێت بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی ئێکس تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کورد لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی 10ـی ئازار دێت کە تێیدا چەسپاندنی دەستووری مافەکانی گەلی کورد لە سوریایەکی یەکگرتوودا دووپات کراوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی، مەزڵوم عەبدی نووسیویەتی، "شاندی نوێنەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شاندی یەکگرتووی کورد، نوێنەرایەتی پرۆسەیەکی یەکگرتوو دەکەن کە پابەندبوونمان بە دیالۆگی نیشتمانی وەک بژاردەیەکی ستراتیژی بەرەو ئایندەیەک کە دادپەروەری و یەکسانی بەرجەستە دەکات و بەدیدەهێنێت".
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






