"بە پارە بڕوانامەیان بە قوتابیانی عێراقی داوە"؛ لە تورکیا چوار قوتابخانەی ناحکومی دادەخرێن
- عێراق
- 7 حوزەیران

گرافیک، بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چوار قوتابخانەی ناحکومی لە تورکیا داخراون بەهۆی ئەوەی بەبێ خوێندن و ئامادەبوونی ڕاستەقینەیان، بڕوانامەی خوێندنی ئامادەییان بە کۆنمرەی بەرز بە قوتابیانی عێراقی داوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی نوسراوەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەشێک لەو قوتابیانە کە لە پۆلی 12ی ئامادەیی لەو قوتابخانانەی تورکیا خوێندوویانە کە خوێندنیش بە زمانی تورکییە، کۆنمرەی تا 97یان پێدراوە، لەکاتێکدا نمرەکانیان لە قوتابخانەکانی عێراق لە خوار مامناوەند بووە.
لێدوانی فەرمی: د.حەیدەر مەتیری، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق دەرئەنجامی بەدواداچوونێکی خۆی لەسەر ئەم دۆسییەیە بڵاوکردەوە کە ماوەی 10 مانگی خایاندووە، ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بەدواداچوونەکە، چوار قوتابخانە داخراون و چواری دیکەش سزادراون، هاوکات وەزارەتی پەروەردەش بڕیاریداوە چاودێریی توند بخاتەسەر ئەو بڕوانامانەی لە تورکیاوە دەهێنرێنەوە و تا لە ماوەی مانەوەی قوتابییەکە لەو وڵاتە دڵنیا نەبێت، بڕوانامەکەی پەسەند ناکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: حکومەتی عێراق دان بە بڕوانامەی قوتابخانە ناحکومییەکانی تورکیادا نانێت، بۆیەش ئەو قوتابیانە و کەسوکاریان پێش گواستنەوەیان بۆ عێراق، دۆسییەی قوتابییەکانیان بۆ خوێندنی حکومی لە تورکیا گواستووەتەوە و دواتر بڕوانامەکانیان بۆ عێراق هێناوەتەوە تا لە زانکۆکان پێی بخوێنن، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، بەشێک لەو قوتابیانە تەنیا چەند هەفتەیەک لە تورکیا بوون و بڕوانامەکانیان پێویستی بە وردبینییە و نابێت پەسەند بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






