
حەجخوازانی هەرێمی کوردستان لەکەتی بەڕێکەوتنیان بەرەو سعودییە. وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییان دەستپێدەکات و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تایفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەڕێدەکەوێت.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی، حەج نزیکەی 40 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە هەم لە ڕێگەی ئاسمانی و هەمیش لە ڕێگەی وشکانی سەردانی شانشینی سعودییەیان کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، سەرجەم ئامادەکارییەکان لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە حاجییانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراقی لە فڕۆکەخانەکانی تایف و جددە و مەدینە لە شانشینی سعودییە دەستپێدەکات، یەکەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی تایفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەڕێدەکەون.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دوای دوو ڕۆژ واتە لە ڕۆژانی 12 و 13ی حوزەیران ژمارەی گەشتەکان بۆ دوو گەشت لە ڕۆژێکدا زیاددەکات، پاشان دەگاتە چوار بۆ شەش گەشت لە ڕۆژێکدا تاوەکو 24ی ئەم مانگە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو "ڕۆژی 14-06-2025، هەم لەڕێگەی وشکانی و هەمیش لە ڕێگەی ئاسمانییەوە حاجییانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە