ئاڤا نیوز
كەریم شنگالی، وەزیری پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ سێشەممە 10-6-2025، كەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
باكگراوند: كەریم شنگالی ناوی تەواوی عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵڵایە، یاساناس و سیاسەتمەدار بوو، لە ساڵی 1950 لە شاری مووسڵ لەدایک بووە. ساڵی 1971 به‌كالۆریۆسی له به‌شی یاسا له كۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵانی (1971-1973) له شاری به‌غدا به پیشه‌ی پارێزه‌رییه‌وه سەرقاڵ بووه، ساڵی 1975 له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته وڵاتی ئێران و بووەتە ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاواره‌كانی باشووری كوردستان له وڵاتی ئێران.
- ساڵی 1968 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی 1976 له كۆنفرانسی به‌رلین بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی 1979 ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی 1993 له کۆنگرەی یازده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان _ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (1993-1994) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
- ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی، بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵه‌كانی 2001، 2006، 2009، 2012 و 2014 و له كابینه‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م به وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
- ساڵی 2010 لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به ڕاوێژكار له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






